
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا كه جێمس سۆرنتۆن كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێریش ئاماده‌ی بوو، بیروڕا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان و قۆناغی داهاتووی عێراق، هه‌روه‌ها هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، له به‌شێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كاریگه‌ریی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق، ڕێیه‌كان بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی له عێراق تاوتوێ كرا.
هاوكات هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوئاهه‌نگی سه‌ربازیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراقی خرایه به‌رباس، هه‌روه‌ها چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به گرنگ وه‌سف كرا.
جێی ئاماژه‌یه كه ستیڤێن هیكی باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق و جێمس سۆرنتۆن كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاتووه، به مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كردبوو.