
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، زۆرمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به‌رگه گرت و په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات به ئه‌نقه‌ست توركیا په‌لكێشی هه‌رێمی كوردستان بكات.
په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا و توركیایش به بیانووی بوونی ئه‌و چه‌كدارانه له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هێز و سه‌ربازگه‌ی هێناوه‌ته پێش، به‌ڵام په‌كه‌كه تا ئێسته نه‌یتوانیوه له‌و ناوچانه‌ی توركیای تێدایه پاكی بكاته‌وه و توركیا ره‌وانه‌ی وڵاتی خۆی بكاته‌وه.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه زۆر به‌رگه‌مان گرت، په‌كه‌كه به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێ هێزی توركیا په‌لكێشی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ندێك جێ هه‌یه له خاكی هه‌رێمی كوردستان هێڵی سووره، په‌كه‌كه رازی بێت یان نا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ناهێڵێت په‌كه‌كه و توركیا له‌و ناوچانه هه‌بن.
باسی له‌وه كرد، شتێكی زۆر روون و ئاشكرایه هه‌ر شوێنێك كه په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات توركیا په‌لكێشی خاكی هه‌رێمی كوردستان بكات، هه‌ر شوێنێكیش له‌و ناوچانه‌ی كه توركیا هاتووه‌ته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بڕیارمان دا هه‌ندێ سنوور بۆ په‌كه‌كه دابنێین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە