
ماوەیەكە لەلایەن توركیاوە زوو زوو كادیر و بەرپرسانی پەكەكە لە سنووری سلێمانی دەكرێنە ئامانج بەبێ ئەوەی ناسنامەكانیان ئاشكرا بكرێت، بەڵام لەوە دەچێت بەرپرسانی ئەو حزبە بن، دوایینیشیان ئێوارەی دوێنێ بوو كە دوو كادیری پەكەكە لە نێو ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیدا لە سنووری قەزای ماوەت لە باكووری پارێزگای سلێمانی كرانە ئامانج و گیانیان لەدەست دا.
لەمبارەیەوە د. فایهق گوڵپی، سەرۆكی پێشووتری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان كە باڵێكی پەكەكە بوو لە كوردستان و ئێستا هەڵوەشاوەتەوە، بە راگەیاند، بهبێ ههماههنگی، تورکیا ناتوانێت له سلێمانی پهکهکه بکاته ئامانج.
پرسیاری ئەوەشی كرد كە ”بەبێ هەماهەنگی، تورکیا چۆن له ماوهت و پشدهر ئۆتۆمبێلی پهکهکه دهکاتە ئامانج؟.
باسیشی لەوە كرد كە چەند ساڵێك لەمەوبەر ژمارەیەك سەركردەی پەكەكە، لە نێویاندا دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد لە چیای ئەزمەڕ لە نزیك سلێمانی كرانە ئامانج، ”ئەگەر كەسێك نەبێت، چۆن ئەمانە ناسرانەوە و كرانە ئامانج؟.
فایەق گوڵپی باسیشی لهوە كرد كە لە ماوەی رابردوودا ”زۆرترین سەركردەی پەكەكە لە سنووری سلێمانی كراونەتە ئامانج، رەنگە پەكەكە بزانێت یەكێتییە و قسە نەكات، یانیش دەزانێت یەكێتییە و كاتی نەهاتووە، یانیش وادەزانێت خەڵكیترە، ئەگەر پەیوەندییەكی سەربازی لە نێوان پارتی و توركیا هەبێت، ئەوا پەیوەندیی هەواڵگری لە نێوان یەكێتی و توركیا هەیە.