
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانیان كردووه، ئاماژه به گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن قوباد تاڵه‌بانی فریایان بكه‌وێ.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه بڵاو بووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ندێك گه‌نده‌ڵی هه‌یه كه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رشانی حكوومه‌ت، بۆیه داواكارین ئه‌و كه‌سانه سزا بده‌ن كه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها ئاسایشی شاره‌زوور له یاداشته‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه، پێویسته دوور بخرێنه‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه كه بوونه‌ته هۆی بێزاری خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه.
ئاسایشی شاره‌زوور هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی كردووه.