نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانى پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێن

لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانى پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابین دەکرێن

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕه‌ پاره‌یه‌كى مانگانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، خه‌رج ده‌كرێت.

لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا مانگانە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبوانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی دیكه‌.

بەپێی نووسراوی ژماره‌ 7291 کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، وردەکاریی ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی و رزگاری (هەولێر)، هیوا (سلێمانی)، ئازادی (دهۆک).

هەروەها بەپێی نووسراوی ژماره‌ 7293 لە 20ی حوزەیران، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی (ملیارێک و 27 ملیۆن و 600 هەزار دیناری مانگانە)دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە). کە لە نووسراوەکەی سەرۆکی دیوان، وردەکاریی خەرجکردنەکەی ڕوون کراوەتەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *