
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه له ماوه‌كانی ڕابردوو به ته‌واوی خۆی موباره‌ك كرد و پێوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌وانه كردووه كه له‌سه‌ر دوا بڕیاریان تانه‌یان لێ داوه ده‌ڵێ: “رێزم بۆ ئه‌وانه هه‌یه كه چاو و گوێیان به چه‌واشه ئاراسته كراوه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن كه‌سین، ناكرێ بكه‌وینه دوای قسه‌ی دوو سێ هه‌زار گه‌نجێكمان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌ناو سیاسیی پاشه‌ڵپیس و درۆزن و دوو ڕووی ناو گۆڕه‌پان و زه‌لكاوی سیاسیی فریو دراون.
كوێخا موباره‌ك بێ منه‌تی راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌ڵێ، هه‌ركه‌سێك ناڕازییه ده‌توانێ له په‌یجه‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه. داوایش ده‌كات ته‌واوی سۆشیال میدیا ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئهنلایكه بورووژێنن تا راستییه‌كان به‌ده‌ر بكه‌ون.