
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له كوردستان، ژنی دووه‌می هێنا و ماوه‌یه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین له سلێمانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان شاخه‌وان ره‌ئووف مسته‌فا ناسراو به “شاخه‌وانی ره‌ئووف به‌گ”، له‌گه‌ڵ خاتوو “هـ، ت، ع” هاوسه‌رگیرییان كردووه و له شاری سلێمانی پێكه‌وه ده‌ژین. به‌ڵام هاوسه‌ری یه‌كه‌می شاخه‌وان قبووڵی نه‌كردووه پێكه‌وه له‌یه‌ك خانوودا بژین، بۆیه ئێسته هه‌ریه‌ك له ژنه‌كان له خانووی خۆیاندان هه‌ر له سلێمانی.
“ج، ن” كه هاوسه‌ری یه‌كه‌می شاخه‌وانه، سه‌ره‌تا نه‌یزانیوه به‌م هاوسه‌رگیرییه تا كاتی گواستنه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا فره‌ژنی له كوردستان به یاسا قه‌ده‌غه كراوه و یاساكه‌یش له‌و په‌رله‌مانه په‌سند كراوه كه شاخه‌وان سوێندی یاسایی خواردووه پابه‌ندی بێت.