
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی له‌باره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیواوه داوای ڕوونكردنه‌وه له دكتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه ده‌كات و ڕایان گه‌یاندووه، “مۆڵی ئه‌نوه‌ر شێخه خه‌ریكی پیلانێكه دژی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نه‌خۆشه‌كانی”.
تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ چركه هاتووه، “به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی تۆڕه‌كه‌مان، مۆڵی ئه‌نوه‌ر شێخه خه‌ریكی پیلانێكه دژی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نه‌خۆشه‌كانی.”
زیاتر هاتووه، “به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌نوه‌ر شێخه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له هیواوه ڕاكێشن بۆ مۆڵه‌كه. له‌مباره‌یه‌وه تۆڕه‌كه‌مان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه خ ئه‌نوه‌ر شێخه خۆی به هاوكاری چه‌ند پزیشكێكی تر خه‌ریكی ئه‌و كاره‌ن. هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پزیشكێك به‌ناوی هاژه‌وه داوا له نه‌خۆشه‌كانی هیوا ده‌كات بچنه ئه‌نوه‌ر شێخه.”
ئاماژه كراوه، “هاوكات ئه‌وه‌ش به تۆڕه‌كه‌مان ڕاگه‌یه‌نراوه كه هه‌موو سیستمی ئایتی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئێسته له‌لای ئه‌نوه‌ر شێخه‌یه. ئه‌م كاره‌ش له‌ڕێی كه‌سێكه‌وه به‌ناوی دۆستی كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری هیوا بووه ئه‌نجام دراوه.”
“ئێمه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه ده‌كه‌ین. دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو ڕێیه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی كه چاوچنۆكانه ده‌ست بۆ گیرفانی نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌به‌ن.” تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی وایان گوتووه.
شایانی باسه هه‌واڵی داخستنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ شێرپه‌نجه و كردنی به‌كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێك له‌ناو یه‌كێتی، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه. هاووڵاتییان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بابه‌ته به چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی كۆتایی پێ بهێنرێت و چیتر ده‌ست بۆ ژیانی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه نه‌برێت.
ئه‌نوه‌ر شێخه پزیشكێكی به‌ناوبانگی كورده و له زانكۆی چه‌ند وڵاتێك وانه ده‌ڵێته‌وه، به‌ڵام كاری بزنسی ته‌ندروستیش ده‌كات و نه‌خۆشخانه‌ی خۆی هه‌یه له شاری سلێمانی.