
دوای ئەوەی دەزگاكانی میدیا له رێی دكتۆر باخان ئازاد چەندان جۆر گەندەڵی گەورەی كەرتی تەندروستی هەڵەبجەی ئاشكرا دهكهن، شەوی ڕابردوو لیژنەیەكی تایبەت سەردانی نەخۆشخانەكانی هەڵەبجەیان كرد كە نوێنەری داواكاری گشتی تێدابوون.
گەندەڵیی گەورە هەیە لە كەرتی تەندروستی هەڵەبجە، ئەوەش وایكردووە هاووڵاتییان هاواریان لێ هەڵسێت و ناڕەزایی دەرببڕن بەرانبەر كەرتی تەندروستی شارەكەیان، ئەوان داوا دەكەن لایەنی پێوەندیدار بێتە سەرخەت و چارەسەرێك بۆ ئەو دۆخەی تەندروستی شارەكەیان بدۆزێتەوە.
پاش ئەوەی دكتۆر باخان زانیاری لەسەر گەندەڵی كەرتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرا كرد، لە لایەن ئاسایشی سلێمانی رفێنرا و سێ شەو لە گرتووخانە مایەوە، پاش ئازادبوونی لەژێر فشاری ئەوەی ئازادی نەكەن خۆی دەكوژێت، ئاسایشی یەكێتی پێیان گوتبوو، خوشك و دایك و هەردوو منداڵەكەی دەكوژن و ئەوكات خۆیشی دەكوژن، بۆیە بە ناچاری لە سلێمانی هەڵات و ئێستە لە هەولێر نیشتەجێیە.
ئەندامانی لیژنەكە شەوی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن و منداڵانی هەڵەبجەیان كردبوو، بەڵام بەبیانووی ئەوەی ڕێی لێدوان نییە، ئامادە نەبوون قسە بكەن.