ئەو لایەنانەی لە حکوومەتدان و میدیاکانیان بوون بە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی پەکەکە، خیانەت لە میللەتەکەیان دەکەن
بۆ دژایەتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و زانیاریی ساختە، هەندێ لە میدیاکانی سلێمانی بەتایبەتی میدیا سێبەر و فەرمییەکانی یەکێتیی کە زۆرینەیان لەژێر دەستی گرووپی خیانەتکارانی ١٦ ئۆکتۆبەردان، هەماهەنگی لەگەڵ میدیاکانی پەکەکە دەکەن.
ئاراس عەبدوڵا، چاودێری سیاسی، ڕاگەیاند، ئەو سیاسەتە دووفاقییەی کە هەندێ لە حزبەکانی هەرێمی کوردستان لە میدیاکانیانەوە دەیکەن، بەتایبەتی ئەوانەی لایەنی سەرەکیی حکوومەتن، کە سپۆنسەری بۆ پڕوپاگەندە و زانیارییە دروستکراو ساختەییەکانی میدیاکانی پەکەکە دەکەن، ئەوە یان بێ ئاگان لە کاری ئیداری و سیستەمی سیاسی،یان ئەوەتا ئەوانە شارەزایانە بۆ مەرامی سیاسی و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و دژایەتیکردن دەیکەن.
زیاتر دهڵێ،ئێستا پەکەکە ئەو ئەولیەتەیە کە لەدژی هەرێمی کوردستان بەکار دێت و ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەو دەستدرێژییەی پەکەکە دەیکات بیانپارێزێت.
ئەو چاودیرە سیاسییە گوتیشی: “دەستدرێژییەکانی پەکەکە تەنیا بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییە، ڕوونە بۆ سەر ژیانی هەموو خەڵکی کوردستانە، ئەوانیش بەشێکن لەو دەستدرێژییانە، بەڵام بۆ مەرامی سیاسی بەداخەوە ئەو لایەن و گرووپانە لە میدیاکانیانەوە لەلایەک فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن و خۆیان کردووە بە باڵوێزی ئاشتی، لەلایەکی دیکەش ئەوەی دەیکەن، خۆی بەشێکە لە کوتانی دەهۆڵی شەڕ.
ڕاگهیاندنی گروپهكهی لاهوور تلیاكی،بوون بە بەشێک بۆ سپۆنسەرکردنی چەواشەکارییەکانی کە پەکەکە دەیکات، گوتیشی “سەرۆک بارزانی زۆر بەروونی وتوویەتی تاکوو من لە ژیاندا بم، هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوەیە شەڕی کورد بە کورد ڕوو نەداتەوە، کەوابێت روونە کە ئەوانەی دەهۆڵ بۆ شەڕ دەکوتن.