نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لاهور جەنگی و تاقمەکەی سیاسەتی دووڕوویی لەگەڵ پەکەکە پیادە دەکەن

لاهور جەنگی و تاقمەکەی سیاسەتی دووڕوویی لەگەڵ پەکەکە پیادە دەکەن

گومان دەکرێ لەوەی لەلایەن دەزگا سیخوڕیەکانی لاهور جەنگییەوە زانیاری لەسەر چەکدارانی پەکەکە بدرێتە میتی تورکیا، چونکە تەنیا لەو سنوورە ئۆتۆمبێل و چەکدارەکانی پەکەکە لەلایەن تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی پیکاب (تۆیۆتا)یان، لە سنووری شارۆچکەی پشدەر، لە نێوان هەردوو گوندی گیره و کانی لانی، کردە ئامانج، کە چوار سەرنشینی تیادابووە کە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانی میدیاکانی تورکیا چەکداری پەکەکە بوون.

پێشتر چەندین سەرکردە و کادیرەکانی پەکەکە لە سنووری سلێمانی کراونەتە ئامانجی تورکیا، لەوانە دیار غەریب، ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی پەكەكە، دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد، دواین سەرکردە (قاسم ئەنگین)ی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە بوو کە لە چیاکانی زۆنی سەوزی سلێمانی کرایە ئامانج و كوژرا.

ئەوە لە كاتێكدا بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نزیک لە لاهور جەنگی بەردەوام دژایەتی خۆیان بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر (PKK) ڕادەگەیەنن، خۆیان وەکو دڵسۆزێکی پەکەکە نیشان دەدەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە تەواوی سەرکردە و کادیرەکانی پەکەکە لە زۆنی سەوز تیرۆرکراون، چاودێران گومان دەکەن دەستی یەکێتی و بەدیاریکراوی گروپی خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەر لە پێدانی زانیاری بە میتی تورکیا هەبێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *