
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌لجیكا، دوێنێ پێنجشەممە گه‌یشته یۆنان و بڕیاره ئه‌مڕۆ هەینی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوێنێی میدیای حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەو سەردانەد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنهكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌سینا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا كۆ بووه‌وه.