
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی رانیه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێتیی كاری چه‌ته‌یی ده‌كات و ڕێیان لێ گرتووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه. وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌و یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆره نییه و چه‌ندان كه‌سی تر ئه‌و كاره‌یان به‌رانبه‌ر كراوه و ئاشكرایان نه‌كردووه.
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی رانیه كه ناوی شه‌پۆله و به‌پێی زانیارییه‌كانی “وشه” پێشمه‌رگه‌ی دێرینه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕێ، ساڵانه‌ی كۆپیكراوی پێ ده‌درێ و پێی ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی كۆپیكراو نییه له هاتوچۆی سلێمانییه و ده‌توانێ بچێ وه‌ری بگرێ. دواتر وه‌ك خۆی له گرته ڤیدیۆییه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له سنووری تاسڵووجه چه‌ند كه‌سێك ڕێی لێ ده‌گرن و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئۆتۆمبێله دراوه لێی وه‌رده‌گرن.
هه‌رچه‌نده شه‌پۆل وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، “په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر ئاسایش و پۆلیس، به‌ڵام هێشتا هیچی بۆ نه‌كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه داوا ده‌كات له سۆشیال میدیا به‌ده‌روون نه‌خۆش و ناته‌واو دانه‌نرێ، له‌و سیناریۆیانه ده‌ترسێ كه په‌یجه‌كانی سه‌ربه لاهوور جه‌نگی بۆ خه‌ڵكی داده‌ڕێژن و درۆی به‌ناوه‌وه ده‌كه‌ن.
قسه‌كانی شه‌پۆل به‌و شێوه‌یه‌یه، “له پۆلیس و ئاسایش گاڵته‌یان پێ كردووه و له تاسڵووجه ڕێیان لێ گرتووه و پێیان گوتووه ئه‌و ئۆتۆمبێله دزیارییه، ئه‌و كه‌سانه ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لابووه، چونكه ئه‌وه به‌رنامه‌ی یه‌كێتییه و پیلانێكی ئه‌و حزبه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له خه‌ڵكی بگرێ و چه‌ته‌یی بكات.
نموونه‌ی به‌وه‌یش هێناوه‌ته‌وه كه كه‌سێكی تریش به‌ناوی حه‌مه زریان هه‌مان شتی به‌رانبه‌ر كراوه، ئۆتۆمبێلی به 15 هه‌زار دۆلار كڕیبوو، به‌ڵام به پێنج هه‌زار دۆلاری داوه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە