
رۆژنامهنووسێك، كه هاوكات بهڕێوهبهری بانكی خوێنی ههڵهبهجهیه، بههۆی نووسینی كۆمێنتێكهوه بۆ فهرمانبهرێكی تهندروستیی ههڵهبجه، سزای شهش مانگ زیندانی بهسهردا سهپێندراوه.
عەبدوڵا گۆران، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگەیاند، ناسیح عەبدولڕەحیم، کە ڕۆژنامەنووسە و بەڕێوەبەری بانکی خوێنی ھەڵەبجەیە، بەھۆی کۆمێنتێک، کە بۆ فەرمانبەرێکی تەندروستیی ھەڵەبجەی نووسیوە، دەستگیر کراوە و شەش مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
گوتیشی: “ناسیح عەبدولڕەحیم، تەنیا لە وەڵامی کۆمێنتێکدا، بە فەرمانبەرەکەی تەندروستیی ھەڵەبجەی گوتووە: “بەقوربان خۆت دەوام ناکەیت، ئیتر بۆچی باسی گەندەڵی دەکەیت”، چونکە ناسیح عەبدولڕەحیم لەگەڵ ئەو لیژنەیەدا بووە، کە سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن و بەدواداچوون دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن فەرمانبەران دەوام دەکەن یان نا، دواتر لەسەر ئەو کۆمێنتە، ئەو فەرمانبەرەی تەندروستیی ھەڵەبجە سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە”.
عەبدوڵا گۆران، ئاماژەی بەوەش کرد: “دەستگیرکردنی ناسیح عەبدولڕەحیم و حوکمدانی بەو شێوەیە کارێکی ناڕەوایە، چونکە ئەو بەڵگەکانی لەسەر فەرمانبەرەکەی تەندروستیی ھەڵەبجە بردووەتە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام لێی وەرنەگیراوە و دوای چوار مانگ لەسەر ئەو کەیسە، دوێنێ دەستگیر کراوە و شەش مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.”
بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، باسنیوز چەند جارێک پەیوەندی بە رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکە نەدرایەوە.
ناسیح عەبدولڕەحیم یەکێکە لەو چالاکانەی بەردەوام رەخنەی توند لە دەسەڵاتی ناوچەکە و تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەگرێت.