
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ماڵی ئێزیدییان له شنگال رای گه‌یاند، په‌كه‌كه له شنگال له ناوچه‌ی بارێ گرتووخانه‌یه‌كی نھێنی له ژێرزه‌وی دروست كردووه و 100 كوردی ئێزیدیی تێدا گرتووه.
سه‌عدوون زه‌رۆ به‌رپرسی ماڵی ئێزیدییان له شنگال، ڕایگه‌یاندووه، كه‌سێك له گرتووخانه‌یه‌كی په‌كه‌كه ئازاد كراوه و باسی له‌وه كردووه كه له ناوچه‌ی بارێی له رۆژئاوای چیای شنگال، گرتووخانه‌یه‌كی نھێنی په‌كه‌كه ھه‌یه له ژێرزه‌وی و 100 كوردی ئێزیدی كه خه‌ڵكی شنگالن له‌وێ گیراون.
روونیشی كرده‌وه كه هۆكاری گرتنی ئه‌وانه‌یش ئه‌وه‌یه كه دژی فكره‌ی په‌كه‌كه‌ن و بۆچوونی جیاوازیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه و سه‌ر به‌حزبی ترن.
زه‌رۆ باسی له‌وه كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی له گرتووخانه‌كه ئازاد بووه، باسی له‌وه كرد كه خۆی له گرتووخانه‌كه‌دا بووه و دوو كه‌سی ناسیوه‌ته‌وه، بۆیه په‌كه‌كه ڕه‌نگه زۆر زیندانی ھه‌بێت و ئه‌وه‌ی ئاشكرا بووه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه ئازاد بووه و ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی ئاشكرا كردووه، چونكه په‌كه‌كه بزانێ ھه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه و پشتگیری‌یان ناكات ده‌یڕفێنن.
په‌كه‌كه ئه‌و هێزه چه‌كداره‌یه كه ئێسته هه‌موو كرده‌وه‌كانی دژی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت جیا له‌وه‌ی به‌شێكی شنگالی داگیر كردووه، بووه‌ته هۆی ئازاردانی خه‌ڵكه‌كه و دروستكردنی گرتووخانه‌ی نهێنی.