نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گه‌نده‌ڵی تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ یوئێن

گه‌نده‌ڵی تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ یوئێن

ئەو پزیشکەی بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی تەندروستیی هەڵەبجە دەستگیر کرابوو، رایدەگەیەنێت، نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکان لە گەندەڵییەکانی تەندروستیی هەڵەبجە ئاگادار دەکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە 6-6-2021، دکتۆر باخان ئازاد، پزیشک لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە بەهۆی هەڕەشەکردن بە کوشتن لێی، سلێمانی بەجێ هێشت و رووی لە هەولێر کرد.
باخان ئازاد، کە بەهۆی ئاشکراکردنی گەندەڵییەکانی تەندروستیی هەڵەبجە لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ دووشەممە 7-6-2021، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، پرێس کۆنفرانسێکی ساز کرد.
ئەو پزیشکە باسی لەوە کرد، کە ئاسایشی سلێمانی بەبێ بوونی فەرمانی دادوەر، هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی.
باخان ئازاد رایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی لە گەندەڵییەکان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی ئەو هاوکارییەی بۆ کەسوکار و بریندارانی چەکی کیمیاوی دەنێردرێتە، ناگاتە خەڵکە پێویستەکە.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *