
چاودێرێکی سیاسی و ئه‌ندامێكى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هەموو کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان بووە.
نه‌دا مێرگه‌سۆرى، چاودێرى سیاسى و ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، راگه‌یاند: ئه‌و هێرشه دوژمنكارییانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه لە دژی پێشمه‌رگه، ”كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه و شه‌ڕ فرۆشتنە به هەرێمی كوردستان“.
نەدا مێرگەسۆری هەروەها رایگەیاند: په‌كه‌كه لە دروستبوونییەوه به عه‌قڵیه‌تێكی ناته‌ندروست و پێچه‌وانه‌ی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان هه‌نگاوی ناوه‌وه، كچ و کوڕی گه‌ریلا دەکاتە قوربانیی په‌لكێشكردن دوژمنانی گه‌لی كوردستان و سیاسه‌تی چه‌وتی دوژمنان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان جێبه‌جێ دەكات، ”تا ئێستاش گوندێکی لە باکووری کوردستان رزگار نەکردووە“.
هەروەک ئەو چاودێرە سیاسییە رایگەیاند، پەکەکە ”بۆ یەک ساتیش“ خزمەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستانی نەکردووە و کردەوەکانی هەمووی لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان بووە و هەوڵی راکێشانی پێشمەرگە بۆ ناو شەڕێک دەدات، کە شەڕی هەرێمی کوردستان نییە.
نەدا مێرگەسۆری دڵنیایی خۆی لەوە نیشان دا، کە پەکەکە ”نیه‌تێكی گڵاوی دوژمنكارانه‌ی هه‌یه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان“ رایگەیاند: به‌رپرسیارێتیی دەرکردنی پەکەکە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه“.