
مسته‌فا شه‌فیق، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێبه‌هانه‌یه، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی توركیا شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ستراتیژییه‌كه‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، نه سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه.
مسته‌فا شه‌فیق گوتی: “زۆر به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌و كرده‌وانه له هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌بنه‌وه.
گوتیشی: “له میدیاكانی په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، كه هێزی پێشمه‌گه و هێزێكی عێراقی هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌وان كردووه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌یه‌كی زۆر ئاسایی‌دا كاری خۆیان كردووه، كه نزیكی قه‌زای ئامێدییه و شوێنه‌كه سه‌نته‌ری ناوچه‌ی بادینانه و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه ئه‌و ناوچانه بپارێزێت.
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا شه‌فیق، چاودێری سیاسی رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێبه‌هانه‌یه، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی توركیا شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ستراتیژییه‌كه‌ی په‌كه‌كه په‌یڕه‌وی ده‌كات، نه سوودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، نه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر هێزێكیش مه‌به‌ستی پاراستنی كوردستان نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردبوونی نییه.
مسته‌فا شه‌فیق گوتی: “زۆر به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌و كرده‌وانه له هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مجاره به جۆرێكی دیكه، جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، هێرشه‌كه راسته‌وخۆ كراوه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه”.
گوتیشی: “له میدیاكانی په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه كراوه، كه هێزی پێشمه‌گه و هێزێكی عێراقی هێرشی بۆ سه‌ر ئه‌وان كردووه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌یه‌كی زۆر ئاسایی‌دا كاری خۆیان كردووه، كه نزیكی قه‌زای ئامێدییه و شوێنه‌كه سه‌نته‌ری ناوچه‌ی بادینانه و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه ئه‌و ناوچانه بپارێزێت.
مسته‌فا شه‌فیق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێزی پێشمه‌رگه كاتێك ویستوویه‌تی خاڵێكی خۆیان له‌وێ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، تووشی ئه‌و هێرشه بوون، له‌به‌ر ئه‌وه دیاره كه په‌كه‌كه بههانهیهكهیان هه‌یه و پێشوه‌خت ئاماده‌ییان بۆ هێرشێك هه‌بووه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، یان رێنماییان دراوه‌تێ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت، لێبدرێن، جۆری هێرشه‌كه به‌و شێوه‌یه بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه له‌كاتێكدا بووه، پێش ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بووبێت، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی په‌كه‌كه باره‌گای جێگیریان نییه و هێزێكی دیاریكراویان نییه له ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر نیازی خراپیان نه‌بووبێت، ده‌یانتوانی شوێنی خۆیان بگۆڕن و هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌و رووداوه‌ش رووینه‌ده‌دا، له كاتێكدا به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی توركیا به‌م شێوه‌یه‌ن و شوێنه‌كانی خۆیان ده‌گۆڕن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هێزێكی پێشمه‌رگه جۆرێكی دیكه‌ن، بۆیه ئه‌م جۆره ره‌فتاره‌ی په‌كه‌كه جێی شه‌رمه‌زارییه، له هه‌مانكاتدا مه‌ترسیداریشه.
روونیشكرده‌وه، په‌كه‌كه له ره‌وشێكی ئاڵۆز و خراپدایه، نه ده‌توانێت به‌رگری بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن كه شه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده، نه‌ده‌توانن هیچ پێشكه‌وتنێك به‌ده‌ستبێنن، له‌كاتێكدا رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پاشكشهن له گۆڕه‌پانه‌كه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە