نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:سەرۆکی حکومەت ئیدانەی شەهید کردنی پێشمەرگە دەکات

بەپەلە:سەرۆکی حکومەت ئیدانەی شەهید کردنی پێشمەرگە دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان “بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار” دەکات و داوای یەکدەنگیی دژی “ئەم دەستدرێژییە” دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینی ئامێدی رایگەیاند: “بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سه‌ركۆنه‌ و شەرمەزار دەکەم. پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازم”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکات “بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بووەستنەوە‌”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *