نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / گرێی حیزبی تاكەکەس لای ئیسلامیەکان , هەڵبژاردنەوەی (عەلی باپیر) و (سەلاحەددین) بەنموونە

گرێی حیزبی تاكەکەس لای ئیسلامیەکان , هەڵبژاردنەوەی (عەلی باپیر) و (سەلاحەددین) بەنموونە

ئا: کەیوان عمر قوربانی

هەر کادیرێکی ئیسلامی سیاسی سەبارەت بە سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی  بدوێنیت، بەتایبەتی موجاهیدو ئیخوانەکان، یەکسەر تۆمەتباریان دەکەن بەوەی حیزبی تاکەکەس و بنەماڵەن.

 کەچی ئەوەتە بۆ جاری چوارەم کۆمەڵی ئیسلامی نەیتوانی خۆی لە(گرێی حیزبی تاکەکەس) قوتار بکات و (عەلی باپیر)ی هەڵبژاردەوە، باپیریش پێشتر بەردەوام لەلایەن ئیسلامیەکانەوە ڕەخنەی ئەوەی لێگیراوە کە ئاغایانە مامەڵە دەکات و خەریکی خزمخزمێنەیە لەناو کۆمەڵدا.

پێموانیە ئەمیری ئێستا و ڕابردووی کۆمەڵ (عەلی باپیر) لەداهاتووش دەستبەرداری ئەو پۆستەی ببێت، کەچی ماوەیەکە دەستی داوەتە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات و هەڵەو پەڵەکانی خۆی نابینێت. دوور نیە لەداهاتوودا (شەریف)ی کوڕی ببێتە ئەمیری کۆمەڵ، چونکە هەر لە ئێستاوە مەیلە سیاسیەکانی دەرکەوتوون و شەریفانە ڕەخنە لەدەسەڵات دەگرێت.

دەرکەوت هەموو ڕەخنەکانی ئەمدواییانەی باپیر بۆ جۆشدانی جەماوەری حیزبەکەی بووە تاوەکو هەڵیبژێرنەوە، نەوەک گۆڕانکاری لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا.

جێگەی ئاماژەیە، یەکگرتووی ئیسلامیش هەوڵیدا خۆی لەگرێی حیزبی تاکەکەس قوتاربکات، ئەوەبوو جارێک بەڕێز (سەلاحەددین موحەممەد بەهائوددین)یان هەڵنەبژاردەوە، ئیدی کادیرو هەوادارە ئیخوان ڕێبازەکەیان کردیان بەهەڵڵا گوایە ئەوان حیزبی تاکەکەس نین، بەڵام لەکۆنگرەی دواتر دیسان (سەلاحەددین) بوویەوە بە ئەمیندار.

ئەمە جگە لەوەی یەکگرتووش چەند جارێک ڕەخنەی مامەڵەکردنی لەگەڵ کادیرەکانیانی لەسەر بنەمای ناوچەگەری و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت لێگیراوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *