نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەبدوللەتیف سەلەفی ئیسلامییەكان دەگەزێت

عەبدوللەتیف سەلەفی ئیسلامییەكان دەگەزێت

ئا: کەیوان عمر قوربانی

2018-8-9

پاشەكشەی دەیان هەزار لایەنگری كۆمەڵ ‌و بزووتنەوەو یەكگرتوو، سەرەڕای فاكتەری لاوازیی و ناكارامەیی سیاسییەكانیان، هۆكارگەلێكی دیكەیان لەپشتە. هۆكاری ئایدیۆلۆژی ‌و كەنەفتی گوتاریی هاوچەرخانەی ئیسلامیی سیاسیی لەكوردستاندا و غیابی پسپۆڕانی بواری زانستی سیاسیی لەنێو هەرسێ حزبە ئیسلامییەكەدا  راستەوخۆ وابەستە بوو بەو پلانە درێژخایەنەی كە عەبدوللەتیف سەلەفی سەرپەرشتی دەكات.

گەشەكردنی سەلەفییەكان راستە و راست پەیوەستە بەو زەمینە سیاسییەوە كە حكومەت بۆ سەلەفییەكانی رەخساندووە. بەڵام لەتمەی عەبدوللەتیف سەرەڕای شۆڕبوونەوە بۆ چەند پرەنسیپێكی عەقیدەیی ئیسلامیی كە عەبدوللەتیف درزی تێكرد ‌و توانی وا لە ئیسلامییەكان بكات كە سازش لەو باوەڕە سەرەكیانەدا بكەن كە میتۆد و مەهامی ئیسلامیانەی پارتەكەیانی لەسەر بەندە.

بەبڕوای چاودێرانی بواری ئیسلامی سیاسی سەلەفییەكان لە هەرێمی كوردستاندا دەبنە مەترسییەك لەسەر داهاتووی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لایەنگرانی حزبە ئیسلامییەكان, ئەم گەشەیەی سەلەفییەكان بۆ هەڵەی عەلی باپیر و بانگخوازەكانی حزبە ئیسلامییەكان دەگەڕێتەوە، چونكە تاكو ئێستا نەیانتوانیوە وەڵامی بەشێك لە قسەكانی عەبدوللەتیف بدەنەوەو نەهێڵن لایەنگرانیان روو لە سەلەفیەت بكەن و دەری بخەن كە سەلەفییەكانیش حزبن و هاوكاری دارایی لە سعودیە و هەندێك لە حزبە عەلمانییەكانی هەرێمی كوردستان وەردەگرن. ئەگەربێت و گەشەی سەلەفییەكان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا لە ساڵی 2021دا سەلەفییەكان دەبنە یەكەم رەوتی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *