نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئامادەییان بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك دەربڕیوە…

ئامادەییان بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك دەربڕیوە…

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، لە ڕەوشی ئاوارەكانی كەمپی شاریایان پرسیەوە، ئەمەش دوای كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە كەمپەكە.

لەمبارەیەوە د.عەلی تەتەر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “فەیسبووك” بڵاوی كردەوە “هەردوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا، لە رەوشی ئاوارەكانی کەمپی شاریایان پرسی، ئامادەییشیان بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوکارییەک بۆ خوشک و برایانی ئاوارەی زەرەرمەند دەربری”.

جێی باسە ئەمڕۆ هەینی ئاگرەكی گەورە له‌ به‌شێك لە خێوه‌ته‌كانی كه‌مپی شاریا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك كه‌وتە‌وه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ 370 خێوەتی ماڵە ئاوارەكان سووتا و زیانی گەورەی لێ كەوتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *