له شارى كه‌ركووك تا دێت پشتگیری كه‌مپینی “بڕۆن” له دژی پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك و قایمقامى ناوه‌ندی كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت.

له‌مباره‌وه، هێمن حه‌سیب، چالاكوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له كه‌ركووك، له لاپەڕەی خۆی له تۆِری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، له ڕێگاى گەڕانی فه‌یسبووكه‌وه ژماردنێكم كرد له 24 كاتژمێردا زیاتر له 600 جار كه‌مپێنی “برۆن” بۆ سێ به‌رپرسی شاره‌كه بڵاوبووته‌وه ئه‌مه به‌به‌راورد به دانیشتووانى كه‌ركووك كه‌مه، به‌ڵام هێشتا زۆره، ئه‌وه‌ى دڵخۆشی كردم تا ئاستێكى باش عه‌ره‌ب و توركمانیش ناڕازین و ئه‌وانیش وێنه‌ى كه‌مپینه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و چالاكوانه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، هیچمان نه‌كردبێ، وه‌كو كۆمه‌ڵێک گه‌نج به دەسەڵاتدارانی کەرکووکمان گوت، چیدى ئێمه‌ش بێده‌نگ نابین، له مێژووى 18 ساڵی دواى 2003 یه‌كه‌مجاره له كه‌ركووك كه‌مپینی (بڕۆن-ارحلو) به ڕووى حوكمڕانى ئه‌م شاره به‌رز بكرێته‌وه. به‌رده‌وامیش ده‌بین و به‌هیوام زۆرترین كه‌س وێنه‌كان بڵاوبكاته‌وه، تۆ كه ناڕازیت و تاقه‌تى خۆپیشاندانت نییه، ده‌توانیت به بڵاوكردنه‌وه ئو دوو وێنه‌یه‌ی ناڕه‌زایی كه‌مپینه‌كه، ناڕه‌زایی ده‌رببڕیت.
ماوه‌ى سێ رۆژه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكوانه‌وه كه‌مپینێك پێكهێندراو دژ به پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك و دوو به‌رپرسی دیكه‌ى شاره‌كه له‌پای خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كه داوا ده‌كه‌ن پۆسته‌كانیان به‌جێبێڵن و بڕۆن.
كه‌مپینه‌كه زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی #كه‌مپینی #كاتی # رۆشتنه، (بڕۆن) (ارحلو) ده‌ستی پێكردووه له‌دژی هه‌ر یه‌ك له ڕاكان جبوورى پارێزگاى سه‌پێندراوى كه‌ركووك و قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى كه‌ركووك كه هه‌رسێكیان به‌هۆكارى وێرانبونی شاره‌كه داده‌نرێن.
لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا هێز و میلیشیاکانی عێراق بە پشتیوانیی گرووپێکی خیانەتکاری نێو یەکێتی، کەرکووکیان داگیر کرد دوای داگیرکردنی کەرکووک حەشدی شەعبی بەبێ رەزامەندیی پێکهاتەکانی کەرکووک، راکان جبووری، کە عەرەبێکی شۆڤینیی دژە کوردە، وەک پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، دیاری کرد.