
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان وەڵامی هێرش و پەلاماری تاقمەكەی لاهوور جەنگی بۆ سەر بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەنگۆی ژەهرخواردكردنی جەوهەر هەركی، سیناریۆی ئەو تاقمە بووە.
راستەوخۆ میدیا و سۆسیال میدیای سەر بە تاقمەكەی لاهوور جەنگی هێرشێكی گەورەیان كردە سەر بزووتنەوەی گۆڕان و جۆرەها تۆمەتیان بۆ دروست كردن، لە كاتێكدا هاوپەیمانێتییان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەیە.
لە بەرامبەردا عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاند: “ئه‌و هێرشه‌ی له دوێنێ شه‌وه‌وه تاقمەكەی سه‌ر به لاهوور جەنگی ده‌یكه‌نه سه‌ر گۆڕان عه‌یبه‌یه، تۆ ڕێككه‌وتنت كردووه و له‌م لاشه‌وه هێرشمان ده‌كه‌یته سه‌ر، له كاتێكدا ئه‌مانه عه‌یبه نازانن“.
ئەوەشی خستە ڕوو كە ”هێرش و هاشوهوشی ئه‌م گرووپه بۆ سه‌ر گۆڕان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م لێژنه‌یە، ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رووداوه سینماریۆ و ده‌رهێنانی خۆیان بووه“.