
د.باخان ئازاد ئه‌و پزیشكه‌ى كه له‌سه‌ر ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه گیرابوو، ده‌ڵێ، هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌كرێ و گوشارم له‌سه‌ره له سلێمانى نه‌مێنم.
د.باخان ئازاد، ڕاگەیاندووە، دواى ئەوەی سووكایه‌تییه‌كانى ئاسایشى سلێمانیم ئاشكرا كرد، بە دوو ژمارەی نەناسراو پێوه‌ندى بە خوشکێکمەوە کراوە، پێیان گوتووە بە د.باخانی خوشکت بڵێ با له سلێمانى نه‌مێنێت و بڕواته هه‌ولێر.
زیاتر گوتى، بە خوشکەکەمیان گوتووە ڕێگە نادەین کەیسەکان لە دادگا باخان بیباتەوە، جا باشترە بۆخۆی دەست هەڵبگرێت. هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه ئێسته مۆبایلی خۆم و دایک و خوشکم لە ژێر چاودێرى ئاسایشى سلێمانییه.
رۆژى 31ى ئه‌م مانگه د.باخان به‌زه‌برى چه‌ك له ترافیكێكى سلێمانى ده‌ڕفێنرێ و ئه‌مڕۆ دواى ئازادكردنى راى گه‌یاند، له‌سه‌ر ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵى گیراوه و سووكایه‌تى زۆرى پێ كراوه.