
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، پارتی ئەو حزبەیە كە بە داگیركەرانی كوردستان و تەنانەت سەدام حوسێنیش تێدا نەچوو، دەشڵێت، یەكێتی كاتی خۆی هەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی پارتی بسڕێتەوە، بەڵام مام جەلال گەیشتە ئەو بڕوایەی كە پارتی حەقیقەتە.
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، را گەیاند، مام جەلال تا لە تەمەندا بوو لەودواییەی تەمەنی گەیشتبووە ئەو بڕوایەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە پێچەوانەی ئەوەی كە ئەوان بیری لێ دەكەنەوە و بەرنامەیان داناوە بیسڕنەوە و نەیهێڵن.
وەك زیاتر خستیەڕوو، هەر خۆیان گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە پارتی حەقیقەتە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، پارتی ئەو حزبەیە بەو هەموو داگیركەرانی كوردستان و تەنانەت سەدام حوسێنیش نەیتوانی لای ببات، چۆن بەوان لا دەچێت، بەڵام مام جەلال خۆی هاتە سەر ئەو بڕوایەی كە لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەبێت كاری هاوبەش و پێكەوەیی بكەن.
بە گوتەی عەلی عەونی، پارتی حزبێكە هەمیشە كار بۆ پێكەوەیی و تەبایی و ئارامی و سەقامگیری دەكات و بەردەوام لە هەوڵی كۆكردنەوەی لایەنەكانە.