
میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە نوێترین لێدوانی‌دا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ”هەر حزبێك بیەوێت نێوماڵی خۆی رێكبخاتەوە، دەبێت چاو لە یەكێتی بكات“.
لە بەرامبەردا د. ڕێبین سەلام، مامۆستای زانکۆ راگەیاند: ”قسه‌کانی میران محەمەد به‌هێزترین نوکته‌ی ساڵن، ئاخر ئه‌وه‌تا لاهوور جه‌نگی هەڕەشە له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی حزبەكەی ده‌کات، عەتا سەراوی كە خۆی ئەندامی سەركردایەتییە سلێمانی جێهێشتووە، ئیتر چ حزبێك خۆی دەخاتە ئاژاوەیەكی لەو شێوەیەی یەكێتی.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەوەی یەكێتییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن گوایە نێو ماڵی خۆیان یەكخستووە، بانگەشەیەكی درۆیە، هەموان دەزانن بۆچی ئێستا یەكێتییەكانی (هەولێر، كۆیە، سۆران، راپەڕین، گەرمیان و زۆر شوێنی دیكە) خەریكی كۆبوونەوە و یەكتر بینینن و دەیانەوێت بەرامبەر ئەو تاقم و دەستەیەی دەستیان بەسەر حزبەكەیاندا گرتووە، بەرەیەك دروست بكەن.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی یەكێتی و سه‌رکردایه‌تی و هاوسه‌رۆکانی حزبەكە هه‌ریه‌کیان له ئاوازێک ده‌خوێنن، ئه‌وه‌تا له گۆڕانیشیان لە باڵباڵێنیی خۆیانەوە گلاندووە، ”لە هەموو عێراقدا چ حزبێك هەیە بە قەد یەكێتی كێشەی ناوخۆیی هەبێت؟“.