نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە رەعد حەمودی، سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگیی لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە بواری ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیی لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە چالاکیی و ناوەندە وەرزشییە نێودەولەتییەکان.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *