
سیاسه‌تمه‌دارێكی باكوری كوردستان ده‌ڵێ، توركیا ده‌یه‌وێ كێشه‌كان له‌خۆی دوور بخاته‌وه و بیكاته كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ھه‌رێمی كوردستان بیگوازێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌كه‌كه هه‌لی بۆ ره‌خساندووه.
عوسمان ئۆجه‌لان سیاسه‌تمه‌داری باكوری كوردستان، راگه‌یاند، توركیا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی خۆی بكاته كێشه‌ی ناوچه‌یی و له خۆی دوور بخاته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه توركیا ده‌یه‌وێت مه‌به‌ستی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا ئامانجه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ده‌ڵێ،په‌كه‌كه ھۆكاری سه‌ره‌كییه كه توركیا ئامانجه‌كانی به‌جێ بێنێت، له‌به‌رئه‌وه په‌كه‌كه ھه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی ده‌كات كه رێ به توركیا ده‌دات كێشه‌كه له خۆی دوور بخاته‌وه و بیهێنێته ھه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێسته كێشه‌كه له توركیا دوور خراوه‌ته‌وه و به‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پێویسته كورد وشیار بێت و رێ نه‌دات په‌كه‌كه چیتر رێ بۆ توركیا خۆش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی له توركیا بۆ ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بگوازێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات جگه له زیانگه‌یاندن به كورد و دۆزی كورد، ھیچ سوودێكی بۆ ئه‌وان و بۆ كوردیش نییه.