
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پیاوێكی به‌خشراو له ناو بازاڕی ڕانییه هاواری كرد، من پێغه‌مبه‌ری خوان له‌و كاته كۆمه‌ڵێك گه‌نج هێرشیان كرده‌سه‌ر به‌شه‌ق و بۆگز به‌ربوونه گیانی،به‌ڵام عه‌لی باپیر ده‌ڵێ خه‌وم به خوای گه‌وره‌وه بینیوه ڕۆشتوومه‌ته‌لای.
عه‌تا شه‌مێرانی ده‌نوسێت:ئەو خەڵكە ھەر بۆ بنیامی ڕەش وڕووت و فەقیر ئازان تاكو تێی ھەڵبەن و كەرامەتی بشكێنن، خۆ مەلا عەلی باپیر دوو سێ ساڵ لەوەوپێش لەو پیاوە بەستەزمانەی ڕانییە زیاتریش ڕۆیی.
ده‌ڵێ:ئەگەر ئه‌و پیاوە نەخۆشی دەروونی ھەبێ خۆ بەڕێز عەلی باپیر ساغ و سەلیمەو ئێستاش لەلەندەن و مانچستەرە،بەدەنگ و ڕەنگی خۆی ئەڵێت:لەگەڵ خوادا پیاسەمان كرد،شەربەتی ترێ و پرتەقاڵیشمان پێكەوە خواردەوە.
نوسیویه‌تی:كەچی بەشێكی زۆر لە خەڵكی ڕانیەی خۆشەویست چەپڵەیان بۆ لێدا، خۆیان كرد بە پەرلەمانتاڕی بەغداد و زاواكەشیان كرد بە وەزیر لە كوردستان!
ئا: کاروان خدر حسن