
شوان كهلاری كارگێڕی لقی پارتی له گهرمیان له فهیسبووكی خۆی دهنوسێت:”لەم سەروبەندی کۆتایی ساڵی خوێندنەدا، لە سنوری کەلار و ڕزگاری مامۆستای وانەبێژ دادەنرێت و دەیاننێرن بۆ گوندەکان،هەندێک لەم مامۆستایانە دەرچووی ساڵەکانی (٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ )ن، من پێم خۆشە دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان بە شێوەیەکی عادیلانە و دوور لە واسیتەی حزبی و خزمایەتی دابمەزرێنرێن و بە وانەبێژ دابنرێن.
دهنوسێت، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا دەکرێت پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە و راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەپشتگیری حزبی دادەنرێن ، کە پێم وانییە ئەم فەزاحەتە یاسایی بێت و سەربگرێت !
ئاماژه بهوهدهكات:پێویستە یەکە ئیدارییەكانی گەرمیان و حکومەتی خۆجێیی گەرمیان هی هەموان بێت و بۆ هەمووان بێت، نابێت هیچ حزبێک بە تەنها قۆرغیان بکات و بۆ بەرژەوەندی حزبی بەکاریان بهێنێت. ئەگەر پەروەردەی کەلار تەنها دەرچووانی سەر بەیەکێتی دادەمەزرێنێت و دەیانکات بە وانەبێژ ! ئەی دەرچووانی بێ لایەن چی بکەن؟ ئەی دەرچووانی سەر بەپارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و شیوعی سۆسیالیست و حزبەکانی تر چی بکەن !؟
وتویهتی،بەدڵنیاییەوە بێ دەنگ نابم لەم ناعەدالەتیە و دەنگی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان دەگەیەنم بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردەو لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان .