
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئێسته به‌سه‌ر گرووپی جۆراوجۆر دابه‌ش بوون، به‌شێكیان له حكوومه‌ت پۆستیان هه‌یه و به‌شێكی تریش خه‌ریكی ره‌خنه‌گرتنن، كێشه ناوخۆییه‌كانیان رێگره كه به‌شێك له‌و پۆستانه‌ی له‌ناو حكوومه‌ت به‌ریان كه‌وتووه، پڕی بكه‌نه‌وه.
باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌یانه‌وێ زۆرترین پۆستی ناو حكوومه‌ت پڕ بكه‌نه‌وه،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی چه‌ندان پۆستی تری خوار وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كان و ململانێی نێوان باڵه‌كان، كاندیده‌كانی پێ یه‌كلا ناكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌یانه‌وێ زۆرترین پۆستی ناو حكوومه‌ت پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام لاهوور جه‌نگی به‌ربه‌رستی له به‌رده‌م دروست كردوون و رێ به پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان نادات.