
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی سه‌ردانی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گوتی “پێشتر گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له‌مڕۆش كۆمه‌ڵێك نووسراو كراون بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ناو عێراق، تا بتوانین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا كۆببینه‌وه و باس له ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ین”.
هەروەها گوتی ئه‌مڕۆ كاتژمێر حەفتی ئێواره شاندی هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و ئومێد ده‌كه‌ن سبه‌ی ده‌ست به كار بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕگه ورده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می چین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن، تا بتوانن له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و یاسای بودجه‌ی عێراق بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەشی بەوەدا له سه‌ره‌تا‌وه نیازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌رێنی بووه، گه‌شبینیشه له‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و ده‌مێنێته‌وه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات.
ئەوەشی راگەیاند كە چاوه‌ڕوانی شاندی هه‌رێم ده‌كه‌ن ئه‌م یه‌ك دوو رۆژه له به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی ده‌بێت و چی ده‌گوزه‌رێت. به‌ر له چه‌ند رۆژێك كازمی رای گه‌یاندبوو به‌غدا ئاماده‌یه شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بنێرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە