
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند ئاسته‌نگ له به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت. لەبارەی كێشەی مووچەشەوە، هیوای خواست لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هەموو 30 رۆژ جارێك مووچە دابه‌ش بكرێت.
جووتیار عادل رای گه‌یاند حكوومه‌ت به‌ڵێنی داوه 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكه‌ن و چوار مانگ به‌رده‌وام بوون بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا یه‌ك دینار بنێرێت، توانیان به پێی توانا و ئه‌و داهاته‌ی له ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، مووچە دابه‌ش بكەن.
وتیشه: نزیكه‌ی 11 مانگه حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی نه‌ناردووه، ئەوان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان، كێشه‌ش ده‌بێت له ئاستی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان و ئیداره‌كان، ئومێده‌وارن ئه‌م بابه‌ته كورتخایه‌ن بێت و دووباره نه‌بێته‌وه.
هەروەها گوتیشی “له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی خه‌ڵكین و سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ پشوودرێژیان و به‌رده‌وام ده‌بین له دابه‌شكردنی مووچه، به دڵنیاییه‌وه گرفت هه‌ن و هیوادارم له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
زیاتر ده‌ڵێ: خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ین، ئه‌مه حاڵه‌تێكی كاتییه و به راشكاوانه‌ش بڵێم، به‌ربه‌ست له به‌رده‌م حكوومه‌ت دروست ده‌كرێت سه‌باره‌ت به چاكسازی و ئومێده‌وارین لایه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان داوه مووچه دابه‌ش بكرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە