
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، دووپاتی دهكاتهوه كه لە کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دیكه، “قاچاغی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانین و شانازیشی پێوە دەکەین”.
فازڵ میرانی، سكرتێری مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له بارهی ههڵبژاردنی پێشوهختهی عێراقهوه، ڕای دهگهیهنێت، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ھەڵبژاردنی عێراق و بۆ ناوچە کوردستانییەکانیش ئاماژهی بهوه كرد، “پارتی قاچاغی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە و شانازیشی پێوە دەکات و ھەموو ھەوڵێکیش دەدات بە سەربەرزییەوە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە”.