
لە یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەڵێ، لاهوور و پافڵ و قوباد بێ بەڵێن و بێوەفابوون، دەک خەجاڵەتبن.
عەتا سەراوی لە بەیان نامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە دەڵێ،سەرەتا بۆئەم یادە شکۆدارە سەری ڕێزم بۆ دامەرزێنەرانی ینک و باڵەكانی دادەنەوێنم.
دەشنوسێت،كڕنوش بۆگڵکۆی سەرجەم شەھیدان ئەبەم سڵاوو ڕێزی زۆرم بۆکەس و کاری شەھیدان،پێشمەرگەھاوخەباتەکانم وڕێکخستنی نھێنی،سەرجەم تێکۆشەران بێ جیاوازی،ھەڤاڵان لەدور نزیک کەم نین ئەوانەی ئەمناسن و لەخزمەتتان بوم.
عەتا سەراوی دەڵێ،لەدوای نەخۆش کەوتنی مام ئەومێژووە تاکۆنگرە بھێننە پێش چاوی خۆتان یەک بەیەک مان لەچ شەڕێک بوین،چ خەوێک مان بەنوێ بونەوەو گەڕانەوە بۆ پرەنسیپ و مەبادیئەکان و خاوەندارێتی ینک لەلایەن خاوەنە ڕەسەنەکانی،نوێیی دەکەینەوە دەبینە خاوەنی بڕیارێ بەڵێ نەخێر،سێ لاو کەمێژویەک پشتیوان و ھاوکاریان بوم بەخوێن
ھەڤاڵان بافڵ و قوباد و لاھور.
وتوشیەتی،دەرئەنجام بێ بەڵێن بێ وەفا ھەرچی پێتخۆشە پێ یان ئەڵێم تەنھا لەبەر حورمەتی مام جلال و مێژوومان زیاتر ناڵێم دەک خەجاڵەتبن بێ وەفاو بێ بەڵێن و ھتد .
بەندە عەتاسەراوی ینک ڕابردو ئێستاو ئایندەمە
لێرەبەدوا ھیچ کارێکم نی یە تەنھا کوتانی بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفاو خراپەکارو ئەوانە نەبێ کە مێژومان ھەراج دەکەن
ینک ھی ھیچ بەرپرس و بەناو سەرکردەیەک نییە ئەرکی خۆی نەزانێ،٤٦ ساڵ خوێن و فرمیسک ٢٤ ھەزارشەھید،ھەزاران تێکۆشەرو پێشمەرگە خاوەندارێتی ینک دەکەن،بێدەنگ بون لەھەر زیانێک بەم مێژوە خیانەتە،بەردەوامین تادوائامانج سەرکەوتن بۆتێکۆشەرانی
ڕاستەقینەیە.