
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی ناتوانێ پیاوەكانی خۆی لەدەست تاقمەكەی لاهوور جەنگی بپارێزێت، نموونەش بە برینداركردنی لێكۆڵەرێكی دەزگای زانیاری لەلایەن یەكێك لە پیاوانی لاهوور جەنگی دێنێتەوە.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی،ڕاگه‌یاندووو: هه‌ق نییه هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى باسی ئازادى ڕاده‌ربرین بكەن، ئه‌گه‌ر ئاماریكى ڕاست و دروستى كوشتن و تیرۆركردنى و ڕاوەدوونان و سزادانی ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی هەبێت، دەبینین لە سنوورى ژێر دەسەڵاتی یەكێتی زۆرترین میدیاكار و ڕۆژنامەنووس و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى سیاسىش تووشى كوشتن و سزادانی جۆراوجۆر بوونەتەوە .
ڕوونیشی كردەوە كە لە سنووری یەكێتییەوە و بە هەوڵی تاقمەكەی لاهوور جەنگی، ئیرهابێكی فیكریی بە بەرنامە دژی تێكۆشەران و كادیرانی هەندێك لایەن دەستی پێكردووە، ئەم ئیرهابە فیكرییە بەرامبەر بە هەر دەنگێك دەكرێت كە لە دەرەوەی بەرژەوەندیی ئەوان قسە بكات.
لەبارەی بافڵ تاڵەبانیشەوە، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی رای گەیاند: ”بافڵ تاڵەبانی ئه‌گه‌ر خۆى به هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌زانێت، با ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌كار بێنێت و رێ له قاچاخچێتیی سنووره‌كان بگرێت و سنوورێك بۆ دژایەتیكردنی خۆی و گرووپەكەی لە لایەن لاهوور جەنگیی ئامۆزای دابنێت، لە كاتێكدا لاهوور دەسەڵاتەكانی خۆی بۆ دزی و قاچاخچێتی و فرۆشتنی پەنابەر و شتی دیكەش لە سلێمانی بەكار دەهێنێت.
بڵند ئیسماعیل راشكاوانە رای گەیاند: ”قسەكردنی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ئازادی لە كاتێكدایە كە تەنانەت ناتوانێت پیاوەكانی خۆیشی لەدەست تاقمەكەی لاهوور بپارێزێت، هەموومان بیستمان كە چۆن كەسێكی سەر بە لاهوور جەنگی بە ناوی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی لەسەر ئەوەی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری لێ ئاشكرا بووە، یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانى سه‌ر به بافڵ تاڵەبانی بە فیشەك بریندار كردووه.