
خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوامە، لە دواین چالاكیی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 220 ملیۆن دینار بۆ بلواری ناوەڕاستی شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی تەرخان دەكات، كەچی دوای پێنج ڕۆژ لاهوور لە ڕێی میدیا چەواشەكارەكانی دەڵێن، لەسەر ئەركی لاهوور ئەو كارە دەكرێ.
ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی ئایار، بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست، كەوتوون، ڕۆژی 17ـی ئایار ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی پێشان داوە بە خەرجكردنی بڕی 220 ملیۆن و 215 هەزار و 360 دینار بۆ بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی.
لە دواین چەواشەكاریی میدیاكانی لاهوور لە داخی سەردانەكەی سەرۆكی حكوومەت و دانانی بناغەی یەكێك لە گەورەترین پڕۆژەی كشتوكاڵی لەو شارە، نووسیوویانە لەلایەن لاهوور جەنگییەوە پارەی پڕۆژەی بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی تەرخان دەكرێ.
ماوەی دوو ساڵە گرێی دەروونی لاهوور و میدیا چەواشەكارییەكانی بە خزمەتكردنی سلێمانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هێندە توند بووە، وای لێ هاتووە ئێستە كاتێك ئەو میدیایانەی لاهوور شتێك بڵاو دەكەنەوە، خەڵك لە كۆمێنت بۆیان دەنووسن دواین درۆتان چییە؟.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، گرنگییەكی تایبەت بە پارێزگای سلێمانی دەدات و دەیان پڕۆژەی گەورەی بۆ ئەو شارە خستووەتە بواری كاركردن، وەك شەقامی 100 مەتری و ڕێی دووسایدی كەلار- سلێمانی و پردی دەربەند و دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی تر.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە