
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مووان ده‌زانن كه ئێسته كۆرۆنا بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی رژد له‌سه‌ر هاووڵاتییان، بۆیه كۆمسیۆنی عێراق هیچ لاری نییه له نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واو كردووه
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی هه‌ڵه‌بجه، راگه‌یاند، هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بۆچی پارتی كۆنگره نابه‌ستێ، له كاتێكدا لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واو كردووه، هه‌روه‌ها كاتی كۆنگره‌ش دیاری كرا كه كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بوو، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانن كه كۆرۆنا بووه‌ته مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ناكرێ كۆرۆنا بۆ كۆمه‌ڵگا و هاووڵاتییان هه‌بێت و بۆ پارتی نه‌بێت، خۆ ئێمه‌ش هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌داین و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانی هه‌موو كه‌سێك، بۆیه به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌گه‌ر هه‌یه جارێكی تر كۆنگره دوا بكه‌وێت، به‌ڵام كۆمسیۆن هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه به پارتی بۆ به‌ستنی كۆنگره له‌م كاته‌دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، كۆمسیۆن تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و دۆخه هه‌یه، شته‌كه له ده‌ستی پارتی نییه، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كه و هاتووه‌ته سه‌رمان، ئه‌گه‌ر پارتی بڕیاری دا به فه‌رمی كۆنگره دوا بخات، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له‌و كاته‌دا كۆمسیۆنی هیچ لاری نییه بۆ نه‌به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی پێش هه‌ڵبژاردن، چونكه ده‌زانێ كۆرۆنا مه‌ترسییه.
پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێسته 13 كۆنگره‌ی به‌ستووه، هه‌رچه‌نده بریار بوو كۆتایی ئه‌م مانگه، كۆنگره ببه‌ستێ، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌ستنی كۆنگره بۆ كاتێكی تر دوابخرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە