نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی: پێنچ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی سلێمانی ڕاگەیاند

مەسروور بارزانی: پێنچ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی سلێمانی ڕاگەیاند


مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ساغكردنەوەی بەرهەمی گەنمی جووتیاران ڕای گەیاند، هیوادارم ئەم پڕۆژەیە دڵنەوایی بدات بە هەموو جووتیارانی كوردستان و بەتایبەت خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی كە چیتر خەمی ئەوەیان نەبێت بەرهەمەكانی خۆیان چی لێ بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی ساغكردنەوەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی رای گەیاند، خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم كە لێرە لەگەڵتان ئامادەین لەم شوێنە مێژووییە، بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەم پڕۆژە ستراتیجییە، بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران و بەرهەمەكانی گەنم.

سەرۆكی حكوومەت گوتی، ئەمە ئەو راستییە پێشان دەدات كە دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە، جارێكی تر ئەوەمان بیردێنێتەوە‌ كە بەڵێنەكانی حكوومەتی هەرێم یەك لەدوای یەك جێبەجێ دەكرێن، هیوادارم ئەم پڕۆژەیە دڵنەوایی بدات بە هەموو جووتیارانی كوردستان و بەتایبەت خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی، كە چیتر خەمی ئەوەیان نەبێت بەرهەمەكانی خۆیان چی لێ بكەن، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێ نەك تەنیا بەرهەمەكانی ئەوان وەربگرێتەوە و بیكات بە خۆراك و لە خزمەتی خەڵكی كوردستان بەكاریان بهێنێت، بەڵكو ئەمە ئەو گرەنتییەش دەدات بە خەڵكی كوردستان كە ئاسایشی خۆراك لە كوردستان لە دابین دەكرێت.

سەرۆكی حكوومەت ڕای گەیاند، ئەم جۆرە پڕۆژانە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێن، هیوادارم ئێمە بتوانین و خوا پشتیوانمان بێت، پڕۆژەی ستراتیجیی تریش جێبەجێ بكەین بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری لە هەموو كەرتەكاندا لە هەرێمی كوردستاندا.

ڕوونی كردەوە، بێگومان كەرتی كشتوكاڵ دەكرێ وەك سەرچاوەی ژێرخانی ئابووری لە هەر وڵاتێك سەیر بكەین، بە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی، زۆر كاری تریش دێنە ئاراوە و كەرتی پیشەسازی پەرە دەستێنێت، كەرتی بازرگانی پەرە دەسێنێت، بەم شێوەیە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەزاران هەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، من دەستخۆشی لە گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان دەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە ستراتیجییە و هیوادارم بتوانن لە داهاتوودا پڕۆژەی گەورەتریش جێبەجێ بكەن.

“ئێرە شوێنێكی مێژووییە، پێویستە ئێمە

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *