
كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،دۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی تێكچووه،توانی قسه‌كردنی ماوه جوڵه‌ی سنورداربووه.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی باری تەندروستی خراپتر دەبێت” و چرکە-یش لە ڕێگەی سەرچاوەکانییەوە ئەوە ئاشکرادەکات کە، “توانای قسەکردنی لەدەستنەداوە، بەڵام جوڵەی سنوردار بووە”، وتەبێژەکەشی ئەم زانیارییانەی چرکە ڕەتناکاتەوە.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتی کە ئێستا لە تەمەنی 69 ساڵیدایە، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە کەسە نزیکەکانی دراون بە چرکە” لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی بەرەو خراپتر چووە و ئێستا توانای جوڵەی زۆر کەمبووەتەوە.
لاهوور جه‌نگی نیو سه‌رۆك هۆكار بوو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له بڕیاری سیاسی یه‌كێتی دوور بخرێته‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووش ژه‌هر خوارد كرا، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئه‌وكاته بۆ لاهوور جه‌نگی درێژ كرا.
له ئێسته‌دا شاڵاو كۆسره‌ت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی، كوڕی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌ییه ببێته جێگره‌وه‌ی باوكی و سه‌رپه‌رشتی باڵی تایبه‌تی باوكی بكات له ناو یه‌كێتیدا، ڕۆژانه چه‌ندین كۆبونه‌وه و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە