
مامۆستایەكی زانكۆ پێیوایە ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق كە بە نەیاریكردنی بەردەوامی هەرێمی كوردستان ناسراوە، بە تەواوی خۆی داوەتە دەست تاقمەكەی لاهوور جەنگی و هەموو هەڵوێستەكانی لە قازانجی ئەو تاقمەكەیە. ئەوەش ئاشكرا دەكات كە ”بۆ سەرشۆڕكردنی كەسانی وەك هۆشیار عەبدوڵا“، لاهوور جەنگی بەدوای ”خاڵی لاواز“دا دەگەڕێت.
لە بەرامبەردا رزگار عیسا، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ راگەیاند: ”له چوارچێوه‌ی چاوتێبڕینی لە هەڵسووڕاو و لایەنگرانی گۆڕان، لاهوور جه‌نگی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراقی له سنووری سلێمانی خستۆتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە و به‌كاریان ده‌هێنێت كە یەكێك لەوانە هۆشیار عەبدوڵایە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: “ئەگەر هۆشیار عەبدوڵا بە دڵی لاهوور جەنگی و تاقمەكەی نەنووسێت، یان یەك جار ناویان بهێنێت، خوا دەزانێ چی لێ بڵاو دەكەنەوە؟ هه‌رچی مه‌له‌فی كەسی هه‌یه لای ئه‌وانه، باش ده‌زانن چی كردووه، نهێنی و خاڵی لاوازی كه‌وتوه‌ته لای لاهور و ناوێرێت هیچ بڵێت.
جەختیشی كردەوە كە لاهوور جەنگی بۆ سەرشۆڕكردنی كەسانی وەك هۆشیار عەبدوڵا، بەدوای خاڵی لاوازیاندا دەگەڕێت. گوتیشی: “هۆشیار عەبدوڵا به‌شێكه له یارییه‌كی هه‌واڵگری كه نهێنیی زۆری لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ژێر دەسەڵاتی لاهوور جەنگییە، وەك بیستیشمان كاتی خۆی مه‌له‌فی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر بڵاو كرایه‌وه و به فشاری لاهوور روونكردنه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە