نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چركە ناوی بەرپرسە سەرمایەدارەكانی حزبە ئیسلامییەكان ئاشكرا دەكات

چركە ناوی بەرپرسە سەرمایەدارەكانی حزبە ئیسلامییەكان ئاشكرا دەكات


ئیسلامییەكانی كوردستان هەر لە سەرەتاوە لەتەك رەوشی سەرمایەداریدا لووتە لا نەبوون. هەمیشە سەرمایەداریی ‌و بزووتنەوە ئیسلامییەكان دوو رووی یەك دراو بوون ‌و لە سیستەمی راستڕەویدا یەكتریان گرتووەتەوە. نەزمی فیوداڵی ‌و باڵادەستی چینێك بەسەر چینێكی ترداو جیاوازی چینایەتی دروست مۆركی ئیسلامەگەراكان بووە. لەم نێوەندەدا ئیسلامییەكانی كوردستانیش لەم كەسابەتە بێبەش نەبوون. لەسەرەتای دروستبوونیانەوە تۆڕەكانی ئیخوان بەنیازی كەڵك وەرگرتن لە سەرمایەدارە ئایینییەكانی خەلیج ‌و بەمەبەستی كۆكردنەوەی خێرات بۆ خەڵكی بندەستی كوردستان پڕۆژەی خۆ دەوڵەمەندكردن لەكەللەیانی دا. ئەوان كەسانێكیان دەناردە خەلیج ‌و بەناوی كوردەوە پارەیان كۆدەكردەوەو سەردانی رێكخراوە خێرخوازییەكانیان دەكرد. چەندین جار یەكگرتووی ئیسلامی ئەندامانی باڵای راپەڕینی ئیسلامی ( نەهزە)یان بەگیر هێنا تاوەكو واز لەو كەسابەتە بهێنن كە یەكگرتوو خەریكی بوو. لەراستیدا ململانێی توندی نێوان نەهزە و یەكگرتوو لە نەوەدەكاندا لەسەر ئەوەبوو. ئەوان بەفەرمی مەلا سدیقیان تۆمەتبار دەكرد و دەیانگوت لە خەلیج بەناوی ئیخوانەوە پارە كۆدەكاتەوە. چونكە یەكگرتووەكان بۆ خۆیان ئەو كارەیان دەكرد و نەیاندەهێشت كەسی دیكە بیكات. ئەم ئەتەكێتی كەسابەتە بەناوی كوردەوە بزووتنەوە و یەكگرتوو‌و نەهزە دەستیان دابووە. هەریەكە رێكخراوێكی خێرخوازییان هێنابوو كە بە هەزاران دۆلاریان دەست دەكەوت ‌و لەكاردانەوەدا ‌و بە رووكەش چەند مزگەوت ‌و نەخۆشخانەیەكیان دروستكرد. لەكاتێكدا هیچ بەڵگەیەك بۆ كاروباری دارایی ‌و هیچ شەفاف بوونێك لە خەرجییەكاندا بەكەس نەدەدرا و لەو نێوەندەدا چەندین سەركردەی یەكگرتوو بوونە ملیاردلێر لە كوردستاندا. یەكێكی دیكە لە هۆیەكانی جودابوونەوەی عەلی باپیر لە بزووتنەوەی ئیسلامی دروست هۆكاری ئابووری بوو، ئەو هۆكارەی كە تاوەكو ئێستە باسی لێوە نەكراوە. عەلی باپیر چاوی لەو دەرامەتە داراییە بو كە بنەماڵەی مەلا عەلی دەستیان بەسەردا گرتبوو لەناو رێكخراوە ئیسلامییەكانی دونیادا بێ‌ شومار پارەیان دەست دەكەوت. هەر بۆیە ئەو بەشێوەیەكی سەربەخۆ هەمان فیكرەی قۆستەوەو ماڵ جیایی كرد. ئەو خەرجیانەی كۆمپانیاكانی سەر بە عەلی باپیرو دار و دەستەكەی دەستی دەكەوێت لەپێناو مووچەی كارمەندانی كەناڵەكەیان خەرجی ناكەن، بەڵكو بۆ بژێوی ‌و رەفاهییەتی خۆیان سەرفی دەكەن. چركە زانیاری دەستكەوتووە كە ئەو سەركردانی كۆمەڵ كامانەن كە خەریكی بازرگانی ‌و پارووی چەورن ‌و خاوەنی ئیمكانی ئابووری بەرزن. هاوكات زانیاریشی لەلایە كە چۆن ‌و كەی ‌و لەكوێ‌ دەوڵەمەندبوون ‌و چلۆن ئایینیان وەك ئامرازی دەوڵەمەند بون بەكارهێناوە. لە هەمووی گرنگتر ئەم نەزمی خۆدەوڵەمەند بوونە بۆ یەكەم جار مەلاكانی ئیسلامییەكانی گرتەوەو مۆدیلی ماشینی بەرز و گوللە نەبڕ مەلاكانی كوردستانی گرتەوە. هاوكات ئەو مۆدیلە بەسەرچوو كە مەلاكان لەناو حوجرەی مزگەوتەكاندا بن. بەڵكو مەلاكان چوونە ڤێللا و باڵەخانەكانەوەو بوونە پیاوی ئەم ‌و ئەو و زەكاتی خەڵكی هەژاریان بۆ خۆیان قۆستەوە. بەپێی زانیارییەكان چەندین مەلای ئیسلامییەكان لە سلێمانی و هەولێردا بەزەكات بوونەتە خاوەنی كتێبخانە و خانوو و ماشین ‌و تەنانەت سۆپەرماركیتی گەورەیان بەناوەوەیە. ئەم شێوازە هۆیەكە تا قازانجەكانی زەكات نەگاتە دەستی خەڵكی هەژار، هەر بۆیە بەشێك لەو زەكاتەی كە ساڵانە دەدرێت ئیسلامییەكان بۆ كەناڵی تەلەڤزیۆنی ‌و رادیۆی تایبەت بەخۆیان بەكاریدەهێنن. لەراستیدا ئیسلامییەكان تا لە لووتكەی هەڕەمەكەدا بن زیاتر تێوەگلاون لە دەوڵەمەندبوون ‌و سەرمایەی فرەیان جەمكردووەتەوە. عەلی باپیر ‌و برا و كەسەكانی لە لووتكەكەدان ‌و داری سەرمایەی گەورەن ‌و خاوەنی چەندین پڕۆژەی ئابوورین ‌و لەسایەی حزب ‌و پێناوی ئیسلامدا دەستیان كەوتووە، بەڵام بۆ كادیرانی خۆیانی بەكارناهێنن، بەڵكو وەك تێبینی دەكرێت سەركردە ئیسلامییەكان ‌و زۆربەی زۆری مەكتەب سیاسییەكان كەسی دەوڵەمەند و بازرگانن ‌و چینەكانی خوارەوەیش رەش ‌و رووت ‌و هەژارن. هەژاری دیاردەی بڵاوی ئەندامانی خوارەوەیە، بەڵام تا ئاستی بەرپرسی لق ‌و مەڵبەندەكانیش یەك ئەندامی ئیسلامی نییە ماشینی باڵا مۆدێل ‌و خانووی گرانبەها و ژیانی های لایفی نەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە پێغەمبەری ئیسلام لە برسان بەردی لەسەر سكی خۆی بەستووە. بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستانیش وەكو یەكێك لە پارتە ئیسلامیەكانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و هەم وەكو حزبی دایك بۆ چەند پارتێكی دیكەی ئیسلامی بێبەش نییە لەو سیستەمی فیودالیزم و سەرمایەداریە, بزووتنەوەی ئیسلامی كە لە وڵاتانی هەرێمی و بەتایبەت كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی جیاجیا هاوكاری دارایی دەست دەكەوێت. لە لایەكی تریشەوە حزبەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و سەپاندنی سیاسەتی خۆیان چەندین جار لەبەرانبەر بزووتنەوەدا سیاسەتی پارە بەخشینەوەیان بەكارهێناوە, هەروەها زۆربەی هەرەزۆری مووچەی پێشمەرگە دێرینەكان و پاسەوان و ئەو داهاتانەی تری كە لە حكومەتی هەرێم دەستیان دەكەوێت دەگەڕێتەوە گیرفانی بەرپرسانی باڵای بزووتنەوە و بەتایبەت بنەماڵەی مەلا عەلی كە سەردەمانێكە دارای بزووتنەوەیان گرتووەتە دەست و تەواوی سەرمایەی حزب بە دەستی ئەوانەوەیە.
لێرەدا بەپێی پۆلێنێكی ئەكادیمی دەكرێت ناوی ئەم بەرپرسانەی حزبە ئیسلامییەكان بخەینە روو كە بەهۆی حزبە ئیسلامییەكانەوە بوون بە خاوەنی كۆمپانیا و بزنس و پارەی زۆر بەشێوەی شاراوە. لەناو كۆمەڵی ئیسلامیدا تائێستا چەند سەركردەیەك دەستنیشانكراون كە بوونەتە خاوەن دەستكەوتە ماددییەكان و لەبەرانبەر ئەندامانی خوارەوەدا ژیانیان پێی خۆش كردووە, لەوانە عەلی باپیری ئەمیر و عەبدولستار مەجید كە زاوای ئەمیرە, حەسەن بابەكر, محەمەد حەكیم, فەخرەدین قادر, ئەحمەد حاجی رەشید, دارا سەعید.
بزووتنەوەی ئیسلامیش كە تەمەنێكی زۆری هەیە و چەندین كەس بە درێژایی ئەو ساڵانە سوودیان لە داراییەكەی وەرگرتووە لەوانە: حاجی عیرفانی رابەری ئێستای بزووتنەوە, شوان قەڵادزەیی, كامیل حاجی عەلی, عەبدوڵڵا وەرتی, محەمەد خۆشناو, ئیحسان مەلا عەلی.
یەكگرتووی ئیسلامیش كە بەردەوام بەناوی پڕۆژەی خێرخوازییەوە پارەی كۆكردووەتەوە و بەشێكی فرە لەم پارەیە لەلایەن بەرپرسانی ئەم حزبەوە نۆشكراوە, لەوانە: محەمەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو, مەولود باوە مراد, محەمەد رەئوف, سەڵاحەدین بابەكر, فەرهاد مەلا ساڵح, ئەبوبەكر هەڵەدنی, ئەبوبەكر كاروانی , د.محەمەد ئەحمەد،, مستەفا عەبدوڵڵا, سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری پێشووی یەكگرتوو, هادی عەلی.
لەبەشێكی دیكەی ئەم بابەتە رۆژنامەوانییەدا ناوی ئەو سەركردانەش دەخەینە روو كە بەرپرسی باڵان و سوودیان لە داهاتی حزبە ئیسلامییەكان وەرنەگرتووە، بەڵكو بە سیاسەت و بەرنامەی دیكەی تایبەتەوە خەریك بوون, لەوانە: دلشاد گەرمیانی, محەمەد بازیانی, سدیق عەبدولعەزیز, عەبدوڵڵای كوڕی مەلا عوسمانی رابەری پێشووی بزووتنەوە,كەمال حەسەن ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی پێشوو.

راپۆرت: : كرمانج حسين مصطفى

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *