
وتاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ى یه‌كڕیزى و یه‌كخستنى ئامانجه‌كان، كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانتاران پشتگیریی ده‌كه‌ن و به هه‌وڵێكی باشی ده‌زانن.
شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، راگه‌یاند، له هه‌موو قۆناغێكدا ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كاتێك كه كورد په‌رته‌وازه نه‌بووه ده‌ستكه‌وتى باشى به‌ده‌ستهێناوه.
زیاتر گوتی، به یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو ده‌بێ و پێگه‌ی هه‌رێم به‌رانبه‌ر عێراق به‌هێزتر ده‌بێ، هاوكات دۆسته‌كانیشمان ئه‌وه‌یان لێمان ده‌وێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به یه‌كڕیزی و پرسی یه‌كده‌نگی لاینه‌كان كه به‌هێزی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئاسایشی كوردستانی پێوه‌به‌نده ده‌بێ هه‌موو ناكۆكی و هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبی هه‌یه وه‌لاوه بنرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە