
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزبین ده‌بێت ئامانجه‌كانمان دیار بكه‌ین. لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به پێویستی ده‌زانن حزبه‌كان له ده‌وری ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كۆ ببنه‌وه.
عه‌بدوڵا وه‌رتی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پێویسته حزب و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له ده‌وری ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كۆ ببنه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ده‌بێت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێداچوونه‌وه به خۆیاندا بكه‌ن، چونكه ئامانج به درووشم و قسه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌نگاوی كرداری بۆ بنرێت.
به بڕوای وه‌رتی، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێم كۆ ببنه‌وه، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی رژد به‌خۆیاندا بكه‌ن و ئامانجه‌كانیان یه‌كبخه‌ن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە