لاهوور جه‌نگی پیاوی سه‌ره‌كی ڕژێمی داگیركه‌ری ئێرانه له باشووری كوردستان،به‌ته‌واوه‌تی دژی حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ده‌جوڵێته‌وه ڕێگه نادات دژی ئێران چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئاشكری كردووه، لاهوور جەنگی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی دەستبەسەر کردووە کە بەنیاز بوون بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی دەربازی رۆژهەڵاتی کوردستان ببن.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ده‌ڵێ، لاهوور جه‌نگی بۆ رازی كردنی دڵی ئێران ئه‌و كاره‌ی كردووه،دژه تیرۆری یه‌كێتی خستووه‌ته خزمه‌تی ئه‌جێندای ئێران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه لاهور جه‌نگی ده‌یه‌وێت به‌و كاره‌ی به ئێران بڵێت و دڵنیای بدات بە تاران کەوا دژە تیرۆری یەکێتی هیچ رۆڵێکی لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا نەبووە.