كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر، له هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) پێشوازی له هەڵوێستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئازادی رۆژنامه‌وانی و رێزگرتن له كاری دیپلۆماتكاران كرد.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی “پێشوازی لە جەختکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە پاڵپشتی تەواوی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕێزگرتن لەو کارە گرنگانەی کە دیپلۆماتکاران دەیکەن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی تر بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا، و ھەروەھا روونکردنەوەی حکومەتی ھەرێم کە کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتکاران تاوان نییە”.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دوای ئه‌وه هات، كه دوێنێ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا .