نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە ناو قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە هیوادارن بەسەرکەوتوویی لە ماوەی ئەو یەك مانگەی دیارییانکردووە بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئەمساڵ، تەواوی بکەن و خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆنەچێت و قوتابیان سوود لەو ماوەیە وەربگرن بۆ تەواوکردنی وانەکانیان.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی: “ئێمه‌ پشتمان له‌ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی به‌ستبوو، به‌ڵام ئێمه‌ خوێندنی ناو پۆلمان پێ باشتره‌‌، به‌ پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ ماوه‌ی مانگێگ كۆتایی پێده‌هێنین”.
گوتیشی: “خوێندن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ قۆناغی كۆرۆنا وه‌ك سه‌رده‌می پێش كۆرۆنا نییه‌، به‌پێی دوایین راپۆرتی یونسكۆ، خوێندن له‌ حاڵه‌تی ناجێگیرییه‌وه‌ به‌ره‌و حاڵه‌تی چاره‌سه‌ركردن ده‌چێت”.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، “ئه‌و سیاسه‌تی ئێمه‌ گرتوومانه‌ته‌به‌ر، بریتییه‌ له‌ خۆگونجاندن، به‌ڕێوه‌بردنی به‌ردوام، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی خێرا، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پشتوانیكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن”.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *