
ئەو وادەیە كۆتایی هات بۆ سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان لەسەر دەستوور، ڕاپۆرت و پێشنیارەكانیان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بخەنەڕوو لەسەر ئامادەكاری بۆ دەستووری هەرێمی كوردستان.
وەیسی سەعید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاند، بوونی دەستوورێك لە هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە، سەرجەم ئەو كەلێنە یاساییانەی هەیە چارەسەر دەكات و دەتوانێ هەنگاوێكی باش بێت بۆ چارەسەری كێشەكان.
ڕوونی كردەوە، سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر داواكاری سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بۆچوونی خۆیان پێشكەشی پەرلەمان دەكەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە