نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستاندا گێڕاوە

مەسرور بارزانی: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستاندا گێڕاوە

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان”.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.

مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین.

سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان . 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *